دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی چڕ ، لاپۆرتا چاڤی له بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه
خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی بارسیلۆنا و و جێگری سه‌رۆك و به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی و راوێژكارانی یانه‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ چاڤی هێرنادێزی ئیسپانی و راهێنه‌ری یانه‌كه ئه‌نجامداو دوای گفتوگۆیه‌كی چڕ و قسه‌كردن ده‌رباره‌ی شكسته‌كانی یانه‌كه و كرانه ده‌ره‌وه‌ی له جامی شا و شكسته‌كانی له سوپه‌ری ئیسپانی و دواین كاره‌سات كه‌به‌سه‌ر یانه‌كه‌دا هات و به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 3 گۆڵ كه‌وته داوی شكستی فیاڕیاڵه‌وه ، به‌جدی تاوتوێی دۆخی یانه‌كه‌یان كرد و دواجاریش هه‌موان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له پاڵپشتی كردنی چاڤی هێرنادێز وه‌ك راهێنه‌ر تاكو دۆخی یانه‌كه چاره‌بكات ، به تایبه‌ت ئێستا له دۆخێكی هه‌ستیاردان و پێویسته هه‌موان پشتگیری چاڤی بكه‌ن به‌ر له یارییه‌كه‌ی ناپۆلی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP