ئه‌مریكا به‌ 125 موشه‌ك 85 ئامانجی گروپه‌كانی نزیك له‌ ئێرانی بۆردومان كرد

عێراق
10:25 - 2024-02-03

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئەمریکا به‌ زیاتر له‌ 125 موشه‌كی زیره‌ك لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی فراواندا، ٨٥ ئامانجیان لە 7 شوێنی جیاواز کردەئامانج.  

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" هێزەکانیان 85 ئامانجیان لە سوریا و عێراق (3 له‌ عێراق و 4 له‌ سوریا)کردوەتە ئامانج کە تایبەت بوون بە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و سوپای پاسدارانی ئێران."

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌ :"له‌و هێرشانه‌دا 125 موشەکی زیره‌ك بەکاهێنراون. "

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ئاشكراشیكردووه‌:" ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج ناوەندی هەواڵگریی، موشەک، رۆکێت و کۆگای درۆن بوون کە لە رێگەیانەوە هێزەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP