یانەی مانچێستەر سیتی چاوی بڕیوەتە تواناكانی ساڤینیۆی بەڕازیلی

وەرزش
17:50 - 2024-02-06

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی چاوی بریوەتە تواناكانی ساڤینیۆ مۆرێرا بۆ ئەم مەبەستەش پیپ گواردیۆلای راهێنەر داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردوە بە گرێبەستێك یاریزانەكە پەلكێشی یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە یانەی مانچێستەر سیتی بكەن, یاریزانەكە لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانەی گیرۆنیا پێشكەش دەكات و لە م وەرزەدا یانەی گیرۆنا خاوەنی 56 خاڵن و لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئیسپانی جێگير بوون, یانەی مانچێستەریش مەبەستێتی لە رێگەی گرێبەستی نوێوە هێڵی هێرشبەری یانەكەی بەهێز تر بكات و دەیەوێت لە كۆتایی ئەم وەرزەدا یاریزانەكە بهێنێتە ریزی یانەكەی, یاریزانەكەش گڵۆپی سەوزی بۆ مانچێستەر سیتی هەڵكردوە و چاوەڕوانی بۆندی یانە ئینگلیزیەكەیە تاوەكو كاروانێكی نوێ لە ژیانی وەرزشی خۆی تاقی بكاتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP