دادگای تەممیزى هەرێمی کوردستان ئهو داوایهی پارێزەرەکانی شێروان شێروانی رهتكردهوه كه داوایان کردبو وردبینی و پێداچونەوە بکرێت بە سزاکەی چالاکوانی سزادراوی بادینان، دادگای ناوبراو رایگهیاند، بڕیاری سزاكه هیچ هەڵەیەکی تێدا نییەو پێویست بە هەموارکردنەوە ناکات.
له نوسراوێکی سەرۆکایەتیی دادگای تەممیزی هەرێمی کوردستان هاتووه:" پارێزەرەکانی شێروان شێروانی داوایانکردەوە پێداچونەوە بە بڕیاری سزادانی شێروان شێروانی بکرێت.
ئاماژهی بۆئهوهشكردووه كه:" دوای وردبینی پێویست دەرکەوتوە بڕیاری سزادانی شێروان شێروانی هیچ هەڵەیەکی یاسایی تێدا نییە کە پێویستی بە هەموارکردنەوە بێت، بۆیە سزاکەی بەردەوام دەبێت."
شێروان شێروانی چالاکوانی مهدهنی ناوچهی بادینان رۆژی 16ی شوباتی ساڵی 2021 بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی" سزای شەش ساڵ زیندانیی لهلایهن بەسەردا سەپێنرا، دواتر بە بڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سزاکەی بە رێژەی 50٪ بۆ کەمکرایەوە.
دواتر لەسەر دۆسیەی "هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت" دوو ساڵی دیکەی سزای زیندانیی بهسهردا سهپێندرایهوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP