سوید بڕیاری دیپۆرتكردنی سه‌لوان مۆمیكا بۆ عێراق ده‌دات
فه‌رمانگه‌ی كۆچی سوید بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی (سه‌لوان مومیکا) ناسراو به سوتێنه‌ری قورئانی پیرۆز، بۆ عێراق ده‌دات.
ڕۆژنامەی (ئێکسپرێس)ی سویدی کە رۆژنامه‌یه‌كی ره‌سمییه رایگەیاندوە، “فه‌رمانگه‌ی کۆچی سوید بڕیاری داوه مومیکا بۆ وڵاتەکەی كه عێراقه دیپۆرتبکاتەوە”.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "ماوەی مانەوەی مومیکا لەو وڵاته مانگی نیسانی داهاتوودا کۆتایی دێت، بەڵام چه‌ند سەرچاوەیه‌كی عێراقی لە سوید، پێیانوایه (مومیکا) پێش تەواوبوونی ماوەی نیشتەجێبوونەکەی بۆ وڵاتێکی دیکە هەڵبێت".
سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لە سوید لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەلایەن (سه‌لوان مومیکا) به ره‌چه‌ڵه‌ك عێراقی نیشته‌جێی سوید، چەندین کاردانەوەی له نێو وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ندین خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دژی ئه‌نجامدرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP