ئیسرائیل گڵۆپی سه‌وز بۆ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ هه‌ڵده‌كات

جیهان
19:28 - 2024-02-07


به‌پێی میدیاكانی ئیسرائیل سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ گڵپۆپی سه‌وزی بۆ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ له‌ نێوان قۆناغه‌كانی دانوستان بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌ماس هه‌ڵكردووه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی شوبات 2024 ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل بڵاویكردووه‌، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، گڵۆپی سەوزی بۆ ئاگربەست لە غەززە لە نێوان قۆناغەكانی دانوستان و ڕێککەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس هه‌ڵكردووه‌، بەبێ ئەوەی پێشوەختە ئەنجومەنی جەنگ لەو بڕیارەی ئاگادار بکاتەوە.
 
 ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌ "ناتانیاهۆ دوای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ (دەیڤید بارنیا) سەرۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) له‌ میانی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگاكانی هه‌واڵگریی له‌ پاریس كه‌ مانگی رابردوو به‌ڕێوه‌چو، ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی قه‌ته‌ر داوه‌.
 
به‌ وته‌ی ده‌سته‌كه‌:" ماوەی گواستنەوەی نێوان قۆناغەکان نزیکەی هەفتەیەک ده‌خایەنێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو ئاگربەستەی کە نەتانیاهۆ ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ری ده‌ربڕیووه‌، بۆ ماوەیەکی هاوشێوە لە نێوان قۆناغێک و قۆناغێکی دیکەدا بەردەوام دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP