وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق: له‌ هه‌وڵداین بۆ زیادكردنی ژماره‌ی كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كان

ئابوری
20:49 - 2024-02-09

عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ فراوانكردنی كه‌شتیگه‌لی نه‌وتی عیراق و زیادكردنی ژماره‌یه‌ك نه‌وتهه‌ڵگری دیكه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌شتی نه‌رویجی هاتنه‌ ناو كاری بازرگانییه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌ ره‌‌سه‌نه‌كان بكات بۆ زیادكردنی ژماره‌ی كه‌شتیه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كان.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ده‌شڵێت: ده‌روازه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق بریتین له‌ به‌نده‌ره‌كانی باشور له‌وانه‌ش به‌نده‌ری به‌سره‌و به‌نده‌ری عه‌مییه‌، جگه‌ له‌ كه‌شتییه‌كان له‌ ده‌روازی باكور كه‌ ده‌روازه‌ی جه‌یهانی توركیایه‌، به‌ڵام قورسایی گه‌وره‌ له‌ ده‌روازه‌ی باشوره‌ كه‌ زۆرینه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له‌خۆده‌گرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە