وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: هێرشی گروپه‌ چه‌كداره‌كان به‌رده‌وام شكست ده‌هێنێت

کوردستان
20:52 - 2024-02-09

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێرشی گروپه‌ چه‌كداره‌كان به‌رده‌وام شكست ده‌هێنێت، شكشته‌كانیشان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دوو هۆكار، یه‌كه‌میان نه‌بونی كارامه‌یی ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌یه‌، دوه‌مین سیستمی به‌رگری هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان و كاره‌كانیان بۆ خۆپاراستن له‌و هێرشانه‌.

لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا وتیشی، " له‌وانه‌یه‌ رۆژێك ئه‌و گروپانه‌ به‌ختیان هه‌بێت و زیان به‌ هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان بگه‌یه‌نن، ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین رێگری له‌وه‌ بكه‌ین".

له‌ ماوه‌ی رابردو، هێرشێكی ئاسمانی كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئوردن، به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 40 سه‌ربازی ئه‌مریكی برینداربون و سێ سه‌ربازیش گیانیان له‌ده‌ستدا و له‌تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه‌شدا، ئه‌مریكا هێرشه‌كانی ده‌ستپێكردوه‌ و به‌ وته‌ی خۆشیان بێت، وه‌ڵامدانه‌وه‌كانیان بۆسه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌په‌لاماره‌كان هه‌بووه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP