په‌لاماره‌كانی توركیاو ئێران.. ساڵی رابردوو 1649 هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان

کوردستان
12:35 - 2024-02-10

به‌گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی CPT، له‌ساڵی 2023دا توركیا و ئێران 1649 هێرشیان بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه‌.
كامه‌ران عوسمان لێپرسراوی به‌شی مافی مرۆڤ له‌تیمه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئاشتیخوازی ناسراو به‌ CPT رایگه‌یاند، له‌ساڵی 2023دا 24 هاوڵاتی مه‌ده‌نیی به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا و ئێرانه‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌ قوربانی كه‌ 1548 هێرش له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ئه‌نجامدراوه‌و، 101 هێرشیش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بووه‌.
راشیگه‌یاند، زۆرینه‌ی بۆردومانه‌كان فڕۆكه‌ی جه‌نگیی بوون و ژماره‌یان 1159 هێرش بووه‌، 228 جار به‌فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردوومانكردن تۆماركراوه‌، هێلیكۆپته‌ر و تۆپباران و ته‌قه‌كردنیش هه‌بوون.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و سنوری پارێزگای نه‌ینه‌واش (شه‌نگال و گوندی خازلیه‌) بۆردوومان كراون.





بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP