دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به گاڵتەئامێزه‌وه ئاماژه بۆ ئاستی بیرچوونه‌وه‌ی جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت:" جوۆ تەنانەت درک بەوە ناکات کە تائێستا لە ژیاندایە"، ئه‌م وته‌یه‌ی تره‌مپ دوای ئەوە دێت، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا له راپۆرتێكیدا، جۆ بایدنی به “پیاوێكی به‌ساڵاچووی یادگه لاواز” له قه‌ڵه‌مداوه‌و ده‌ڵێت:" بایدن كه‌وتوه‌ته دۆخێكه‌وه، كه ته‌نانه‌ت رووداوی دیار‌و كاریگه‌ریشی بیرده‌چێته‌وه، وه‌ك مردنی كوڕه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ساڵانی كاركردنی له پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا"
ئه‌مه یه‌كه‌مینجار نییه دۆناڵد ترەمپ،جوۆ بایدن به لاواز‌و خه‌ڵه‌فاو ناوببات، به‌ڵكو چەندین جاری دیكه لە لێدوانەکانیدا ئاماژەی بۆئەوەکردووە کە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا خەڵەفاوە و پێویستە گەلی ئەمریکا بەزووترین کات لە پۆستی سەرۆکایەتیی دووری بخەنەوە."
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه تیمی پزیشكیی (كۆشكی سپی) له ئه‌نجامی ئه‌و دۆخه ته‌ندروستییه، داوای له جۆ بایدن كردووه پشكنینی ئاستی زانین و په‌یبردن به شته‌كان بكات، چونكه به‌پێی وته‌ی ئه‌وان، له بیركردنی رووداوی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری وه‌ك مردنی ئه‌ندامێكی خانه‌واده، سه‌ره‌تای تووشبوونه به خڵه‌فان و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تووشی خڵه‌فاوی بووبێت."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP