باسكەی ئەمریكا .. لۆس ئەنجلۆس لەیكەرز بە جیاوازی 17 خاڵ لە نیو ئۆرلیانزی بردەوە

وەرزش
17:07 - 2024-02-10

تۆپی باسكە، لە ئێستادا هەوادارێكی زۆری لە تەواوی جیهاندا كۆكردۆتەوە و ركابەری بەهێز لە خولە جیاجیاكاندا ئەنجام دەدرێت، خولی ئێن بی ئەی ئەمریكیش، یەكێكە لەو خولانەی سەرنجی هاندەران بۆ خۆی رادەكێشێت، لە بەردەوامی ركابەرییەكانی خولەكەشدا، هەردوو تیپی باسكەی، لۆس ئەنجلۆس لەیكەرز و نیو ئۆرلیانز بیلیكانز روبەروی یەكتر بونەوە، لە بەیەكگەیشتنەكەدا، یاریزانانی هەردوو تیپ بە بەهێزیەوە دەركەوتن، لە گێمەكانی یەكەم و چوارەم، بە جیاوازیەكی كەم لۆس ئەنجلۆس براوە بوو، لە نیوەی سێیەمیشدا خاڵەكانی هەردوو تیپ هاوتا بوون، بەڵام لە تایمی دوەمدا، لۆس ئەنجلۆس لەیكەرز بە جیاوازیەكی زۆر توانی براوە بێت، ئەمەش هاوكاری بوو تا بتوانێت دیدارەكە بە جیاوازی 17 خاڵ و بە ئەنجامی 139 خاڵ بەرامبەر بە 122 خاڵ، لە تیپی نیو ئۆرلیانز بیلیكانز بباتەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP