سه‌رۆككۆمار:عیراق بەردەوامە له‌ پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییه‌كانی

عێراق
17:23 - 2024-02-12


باڵیۆزانی نوێی سێ وڵات لە عیراق دەستبەکاردەبن و سەرۆککۆماری عیراق کارنامەکانیان وەردەگرێت و رایدەگەیەنێت: "عیراق بەردەوامە لە کارکردن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".

ئەمڕۆ دووشەممە 12-2-2024 لە کۆشکی بەغدا د. لەتیف رەشید سەرۆكکۆماری عیراق کارنامەی لە چارلی پاکنیان مانانجان باڵیۆزی نوێی فیلیپین، گلین ئەندرۆ مایڵز باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا و پاتریک دورێل باڵیۆزی نوێی فەرەنسا وەرگرت.

بەپێی راگەیەندراوێک کەلە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆککۆماری عیراق، لە دیدارێکدا سەرۆککۆمار رایگەیاندووە: "عیراق بەردەوامە لە کارکردن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای هاریکاری لە بوارە جیاجیاکاندا بەتایبەتی ئابوری و بازرگانی و هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا."

لای خۆیشیانەوە هەر سێ باڵیۆز خواستی وڵاتەکانیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عیراق و پەرەپێدانیان لەچوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەشدا، دەربڕی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP