وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌و سه‌به‌ته‌یه‌ی مانگی رە‌مه‌زان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت تایبه‌ت ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی هه‌ر خێزانێك كیلۆیه‌ك شعریه‌و كیلۆیه‌ك نیشاسته، نیو كیلۆ مه‌عكه‌رۆنی دابه‌شده‌كرێت، هه‌روه‌ها كیلۆیه‌ك ئاردی سفری دانه‌وێڵه ده‌درێته هه‌ر تاكێك له خیزانێكدا.
باسی له‌وه‌شكرد: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ سه‌به‌ته‌ی خۆراكی ده‌بێت، ئه‌و سه‌به‌ته ئاساییه‌ی كه هاوڵاتیانیش وه‌ریده‌گرن بریتییه له سێ كیلۆ برنج و ده‌به‌یه‌ك زه‌یت و كیلۆیه‌ك شه‌كرو 400 گرام دۆشاوی ته‌ماته‌و یه‌ك كیلۆ پاقله‌مه‌نیه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP