د. له‌تیف رە‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق، مه‌رسوومی كۆماریی بۆ دانانی 12 پارێزگاری نوێ ده‌ركرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه‌وه هه‌ڵبژێردران.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ی ده‌ركردنی مه‌رسوومی كۆماریی به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌كاربوونی 12 پارێزگاری نوێی عێراق.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، د. له‌تیف رە‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق، مه‌رسوومی كۆماریی بۆ دانانی 12 پارێزگاری نوێ ده‌ركرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه‌وه هه‌ڵبژێردران و سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی وردبینیان له‌لایه‌ن به‌شی یاساییه‌وه تێپه‌ڕاند.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، مه‌رسوومه‌كه تایبه‌ته به پارێزگاره‌كانی به‌غداد، به‌سره، نه‌ینه‌وا، بابل، كه‌ربه‌لا، واست، زیقار، نه‌جه‌ف، ئه‌نبار، موسه‌نا، میسان ، دیوانییه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ڕێكاره‌كانی دانان و ده‌ركردنی فه‌رمان بۆ ته‌واوی پارێزگاره‌كانی دیكه‌ش ته‌واوده‌كرێت.
رۆژی 18ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، جگه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا، له ئێستاشدا زۆرێك له پارێزگاره‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه‌وه هه‌ڵبژێردراون، به‌ڵام پارێزگاری كه‌ركوك و دیاله به‌هۆی بوونی ناكۆكیه‌كانه‌وه هه‌ڵنه‌بژێردراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP