له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژماری بانكی به‌شێكی زۆر له‌ كاسبكارانی كورد داخرا

کوردستان
20:11 - 2024-02-14

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌ فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی لێپرسراوانی باڵای ئێران، له‌ شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌ژماری بانكی به‌شێكی زۆر له‌ كاسبكارانی كورد داخراوه‌.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، داخستنی هه‌ژماری بانكی ئه‌و كاسبكاره‌ كوردانه‌، په‌یوه‌ندی به‌ به‌شداریكردنیانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كۆتای مانگی رابردوو، كه‌ دژی له‌سێداره‌دانی چوار زیندانی سیاسی كورد، ته‌واوی ئه‌و كاسبكارانه‌ دوكانه‌كانیان داخست و مانگرتنی گشتییان ڕاگه‌یاند.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP