شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی عیراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پشتبه‌ستن به‌زانیاری دروست و به‌دواداچوونی به‌هێزی هه‌واڵگریی له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عێراق، مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی عێراق، توانیان ژماره‌یه‌ك له‌بازرگانه گه‌وره‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌په‌یوه‌ندییان به‌تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر حه‌شارگه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌و تۆره نێوده‌وڵه‌تییه له‌به‌غدای پایته‌خت و، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له دوو ملیۆن حه‌بی مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه، كه تۆمه‌تباره‌كان به‌نیازبوون له‌ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق دابه‌شی بكه‌ن.
ڕوونیشیكرده‌وه، ده‌ستگیركراوه‌كان و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراون، ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP