هه‌ولێر.. كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشوازیكرد له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی كاری میدیایی

کوردستان
11:20 - 2024-02-17

كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ بڕیاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێنمایی ڕێكخستنی كاری میدیایی .
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌ "پابه‌ندین به‌كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ خۆجێیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانمان بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ باشكردن و بره‌ودان به‌ ئازادی ڕاگه‌یاندن و میدیای به‌رپرسیار، هه‌روه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێنماییه‌كان به‌ ده‌رخه‌ری به‌ ده‌نگه‌وه‌ هاتنی حكومه‌ت ده‌زانێت بۆ ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌وڵه‌ ناوخۆییه‌كانه‌وه‌ به‌رزكرانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی باشكردنی دۆخی ئازادی ڕاگه‌یاندن.
به‌رای چاودێرانیش، ئه‌و رێنماییانه‌ مه‌ترسیدار بوون له‌ سه‌ر ئازادی راگه‌یاندن و كاریی میدیایی و پاشه‌كشه‌كردن بوو له‌ئازادی میدیا و دیموكراسی له‌ هه‌رێم و به‌مه‌به‌ست ئه‌و رێنماییانه‌ ده‌ركرابوون تاوه‌كو میدیا و ئازادی له‌ قاوغ بدرێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP