بڕیاره سبه‌ینێ جارێكی تر دادگای فیدڕاڵی عیراق بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵای تایبه‌ت به هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبێته‌وه.
به‌پێی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی دادگای فیدراڵی، بڕیاره سبه‌ینێ دادگاكه كۆبێته‌وه سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایه‌ی له‌لایه‌ن زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان و ئامانج نه‌جیب شه‌معون ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماریان كردووه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت دادگای فیدراڵی بڕیار كۆتایی له‌سه‌ر سكاڵاكه بدات.
له سكاڵاكه‌دا داواكراوه پێنج مادده‌ی هه‌مواری یاساكه به ناده‌ستوری دابنرێت كه تایبه‌تن به كورسی كۆتاكان و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP