سەرۆک بافڵ لەگەڵ ده‌يڤد كاميرۆن کۆبووەوە

عێراق
15:04 - 2024-02-17

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی دووەمین رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ده‌يڤد كاميرۆن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکران و فراوانکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکرایەوە.
سەرۆک بافڵ لەبارەی نوێترین پێشهاتە ئەمنییەکان روونکردنەوەیدا و جەختی لەوەکردەوە، مەترسیی تیرۆر کۆتایی نەهاتووە و فراوانکردنی هاریکارییەکان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەیدا، فاکتەری پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP