وەزارەتی بازرگانی عێراق، هۆكاری بهرزبوونهوهی
گۆشتی سوور دهگهڕێنێتهوه بۆ تهماحی بازرگانهكان و دهشڵێت، ژمارەیەکی زۆر گۆلک
هاوردەی عێراق کراوەو پێشبینی دەکرێت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشتی سوور هەبێت.
سامر حەبیب بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی ڤێرتێنەری
سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقی هۆکاری
بەرزبونەوەی نرخی گۆشتی سوور لە نێوخۆی عێراق دەگەرێنێتەوە بۆ تەماحی بازرگانەکان
لەلایەک و ههروهها بەرزبونەوەی نرخی ئالیک له لایهكی ترهوه.
روونشیكردووهتهوه كه:" نرخی گۆشتی
هاوردە بەهۆی دۆخی جیهانییەوە بە تایبەتی بەهۆی روداوەکانی رۆژی 7ی ئۆکتۆبەرەوە زیادیکردوە،
چونکە بووەتە هۆی کەمبونەوەی هاوردەی ئاژەڵ."
باسی لهوهشكردووه كه :" بەپێی پلانانەكانیان
لە دوو رۆژی رابردو برێکی زۆری گۆلک هاوردەی عێراق کراوە، به وتهی سامیر حهبیب،
کاریگەری دەبێت لە کەمبونەوەی نرخی گۆشتی سوور"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP