تهنها لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا زیاتر لە حەوت هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران له دادگاكانی عێراق تۆماركراون، واته رۆژانه زیاتر لە 200 حاڵەتی جیابوونەوه.
به پێی راگهیهندراوێكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقی كه لە بارەی ئاماری جیابوونەوەی هاوسەران لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا بڵاویكردووهتهوه، ژمارەی پرۆسهی هاوسەرگیریی نوێ لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا 30 هەزار و 895 پرۆسە بووە، هاوكات ژمارەی جیابوونەوەی هاوسەران گەیشتووەتە حەوت هەزار و 453 حاڵەت، واتە ڕۆژانە نزیكەی 248 حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاكانی عێراق تۆماركراون.
راگهیهندراوێكهی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئاماژەی بۆئەوەشكردوە:" بەغدای پایتەخت له لیستی هاوسهرگیری و جیابوونهوهش له پێشهنگدایه"
ههر بهپێی راگهیهندراوهكه:" لە پارێزگای موسەننا كەمترین حاڵەتی جیابوونەوە و هاوسەرگیریی تۆمار كراوە، كە 801 پرۆسەی هاوسەرگیریی ئەنجامدراوەو 147 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆماركراوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP