دوای دیدارهكهیان لهگهڵ قوباد تاڵهبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم مامۆستایانی ناڕازایی، بڕیاریان دا لەبەر نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن بایکۆت هەڵدهسپێرن.
لە راگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی رایانگهیاندووه:" پاش کۆبونەوەی بەشێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت، ناوبراو هەر لە کۆبونەوەکەدا، بڕیاریدا پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان بەپێی ساڵانی خزمەت، بخرێتە بواری جێبەجێبەجێکردن، هەروەها مامۆستایانی وانەبێژ بە قۆناغبەندی بکرێنە گرێبەست."
ئهوهشیانخستووهتهڕو كه:"جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەڵێنی دا، داواکارییەکانی دیکەی مامۆستایان جێبەجێبکرێت و بەردەوام لەسەر هێل بن و هەمو هەوڵێکی خۆیان بخەنە گەڕ."
باسیان لهوهشكردووه:" ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی، لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیار و بەڵێنانەی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەک دەرفەتێکی تر بە دەسەڵات و نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن، بڕیاریان دا بە هەڵپەساردنی بایکۆت، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانیش، بەگوڕوتینی نوێوە دێنەوە مەیدانەکە".
ئهمه لهكاتێكدایه ئهمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی له سۆشیال میدیا، رایگەیاند:"لەدیدارم لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستای ناڕازی، بڕیاری حکومەتی هەرێمم بۆ دووپاتکردنەوە و بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی، پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەکرێتەوە و وانەبێژەکانیش دەکرێنە گرێبەستی فەرمی بەپێی رێکار و یاسا بەرکارەکان و ساڵانی خزمەت."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP