محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق كردو جەختیان لە بەردەوامبوونی وتوێژی دوولا بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق كردهوه.
ئهمڕۆ 21 شوبات 2024 نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بۆئهوهكردووه كه:"
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازیکرد لە ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی بەهێزکردنیان کرا.
ئهوهشیخستووهتهڕو كه ههردوولا:" جەختیان لە بەردەوامبوونی خولی وتوێژی دوو قۆڵی و لیژنەی باڵای سەربازی هاوبەش کردەوە کە پەیوەستە بە ڕێکخستنی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق."
بهپێی راگهیهندراوهكه:"هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو دۆسیانە کراوه کە لە سەردانە چاوەڕوان کراوەکەی سودانی بۆ واشنتۆن باسیان لێوە دەکرێت لەگەڵ میکانیزمی هەماهەنگی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا و ئەو لیژنانەی لەو بارەوە پێکهێنراون".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP