وەزارەتی بازرگانیی عێراق، چهد ماددە خۆراکی بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان له مانگی رەمەزان زیاددەکات.
محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا راگەیاندووه:" وەزارەتی بازرگانیی پلانێکی ئامادەکردووە، بۆ دابینکردنی چەند خۆراکێکی وهك شعریە، مەعکەرۆنی، ئاردی کێک و ئاردی سفر، بۆ سەبەتەی مانگی رەمەزانی بەشە خۆراکی هاووڵاتییان."
حهنون دهڵێت:" کۆگاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی لە بەغداد و پارێزگاکان، بۆ سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان و خۆراکە زیادکراوهكانش ئامادەکارییان کردووە."
دهشڵێت:" لهمانگی رەمەزاندا بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی خۆراك و كهلوپهلهكان، چاودێریی ورد دەخرێتە سەر بازاڕ و فرۆشیارەکان"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP