ئه‌سیر غرێری ، وه‌زیری بازرگانیی عێراق رایگه‌یاند، به‌شه‌خۆراكی پێویستی چه‌ند مانگی داهاتوو له كۆگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ماهه‌نگی هه‌یه بۆ دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراك، دڵنیایشیدا كه نرخی خۆراك له بازارە ناوخۆییه‌كان به‌رزنابنه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد:" نرخی گۆشت له هه‌موو جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه و شتێك نییه ته‌نها له عێراق روویدابێت و سامانی ئاژه‌ڵ كه‌میكردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه رێكاری پێویستیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP