ئه‌مه‌ریكا: به‌رده‌وامین له‌ ڕێوشوێنه‌كانمان له‌ دژی حوسییه‌كان

جیهان
20:49 - 2024-02-22

جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌لێكسوس گرینكیویچ، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به‌رگری له‌ دژی گروپی حوسییه‌كان ، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌شی له‌ ماوه‌ی رابردودا ئه‌نجامدراون، سه‌ركه‌وتوو بون له‌ وه‌ستاندنی زۆرێك له‌ هه‌وڵه‌كانی حوسییه‌كان بۆ ڕێگریكردن له‌ ڕۆیشتنی كه‌شتییه‌كان له‌و ناوچه‌ گرنگه‌دا.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدادا دێت، دوێنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا چوار هێرشیان له‌ حوده‌یده‌ بۆ سه‌رچه‌كداره‌ حوسییه‌كان ئه‌نجامداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP