سودانی: ئه‌و باوه‌رە‌ لای ئێمه‌ به‌هێزتر بووه‌ كه‌ ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆتایهاتووه‌

عێراق
19:59 - 2024-02-25

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانمان له‌م دواییانه‌دا توانیان به‌ته‌واوی داعش كۆنتڕۆڵ بكه‌ن ته‌نانه‌ت له‌ناوچه‌ دووره‌ده‌سته‌كانیشدا، چونكه‌ داعش بووه‌ته‌ هێزێكی شكستخواردوو، بۆیه‌ ئه‌و باوه‌رە‌ لای ئێمه‌ به‌هێزتربووه‌ كه‌ ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌عیراق كۆتاییهاتووه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، عیراق سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ په‌یرە‌وده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌مووان كراوه‌ین، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌مریكا و ئێرانیش په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشن.

باسی له‌وه‌شكرد، عیراق رە‌تیده‌كاته‌وه‌ خاكه‌كه‌ی گۆرە‌پانێك بیـَت بۆ ململانێی وڵاتانی دیكه‌، گرنگه‌ بیرو بۆچوونه‌كانمان له‌دیدیگای سیاسییه‌وه‌ بگۆڕین بۆ دیدگایه‌كی ئابووری.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP