روانگه‌ی سوری: له‌مساڵدا داعش زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌سی كوشتووه‌

جیهان
20:01 - 2024-02-25

روانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، له‌مساڵدا له‌سوریا تیرۆرستانی داعش له‌ڕێگه‌ی ٥٠ كرده‌وه‌وه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌سیان كوشتووه‌، زۆربه‌یان مه‌ده‌نیین و له‌نێویاندا منداڵ هه‌یه‌.

ده‌شڵێت، به‌پێی ئاماره‌كان له‌مساڵدا داعش ١٦ په‌لاماری له‌ دێره‌زوور و ٢٧ له‌ حومس و، سێ له‌ ڕه‌قه‌ و حه‌له‌ب ئه‌نجامداوه‌ زۆربه‌ی په‌لاماره‌كانیش له‌ناوچه‌ مه‌ده‌نیه‌كان ئه‌نجامدراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP