ئەمرۆ دووشەمە وەفدێکی یەکێتی نیشیمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ ( جەماڵ یوسفی)لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دهۆك هاوڕێ لهگهڵ ژمارەیەك هەڤاڵانی مەڵبەند سەردانی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد لە شاری دهۆک .
وهفدهكهی یهكێتی لەڵایەن (دکتۆر نەوزاد بامەرنی) بەرپرس و ستافی لقی پارتی پێشوازیکران . سەردانیکی دۆستانەی نێوانیان بوو لە پاریزگای دهۆك بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەکو بەرپرسی نوێی لق ، دیداریکی تری سەردانەکە تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بوو، هەروەها باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا کە چاوەرێدەکرێت سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاریبکات و پێویستە هەمووان پێوەی پاپەند بن .
ڵیپرسراوی مەڵبەندی دهۆك رایگەیاند یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە کە یەكێتی پشتیوانی پێکهاتە سەرەکیەکانە چونکە سەرۆک مام جەلال گرنگی و تایبەتی پیانداوە و هەمووکات داوای مافیانی کردوە بۆیە ناکرێت پشتگویی بخرێن بەڵام خۆیان نوێنەراتی خۆیان بکەن.
بەرپرسی لقی یەکی پارتی لە دهۆك سوپاسی وەفدی یەکێتی کرد بۆ ئەو سەردانە دۆستانەیهی نێوانیان و و پیرۆزباییان و هیوای خواست ئەم سەردانانە بەردەوامی هەبێت لە پارێزگای دهۆك.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP