سه‌رۆكی توركیا: دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌م

عێراق
19:15 - 2024-02-26


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ئاشكرایكرد دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئاداری ئه‌مساڵ، سه‌ردانی عێراق ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ی شوباتی 2024 سه‌رۆكی توركیا له‌ ناوه‌ندی سه‌ره‌كی حزبه‌كه‌ی‌، رایگه‌یاند:" دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ كۆتایی ئاداری ئه‌مساڵدا، سه‌ردانی عێراق ده‌كات."

سه‌رۆكی توركیا، هەڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی ئه‌مساڵی وڵاته‌كه‌ی به‌ چاره‌نوسازو گرنگ ناوبرد، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 31 ئادار  بەڕێوەبچێت"

باسی له‌وه‌شكرد كه‌:" له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و هاوپه‌یماندا"  

سه‌باره‌ت به‌ كرێنی فڕۆکەی ئێف 16 لە ئەمریکاش وتی:" لە گفتوگۆكانیان له‌و باره‌یه‌وه‌ بەردەوامن".
 
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP