محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا پرۆسه‌ی ته‌لبه‌ندكردنی سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران رابگرێت .
دوابه‌دوای ناڕه‌زاییه‌كان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ته‌لبه‌نده‌كردنه‌كه، خالید شوانی وه‌زیری دادی عیراق یاداشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد‌و له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریدا پێداچوونه‌وه به‌پرۆسه‌كه بكات و هه‌موو ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی له‌باره‌ی جێهێشتنی زه‌وی و زاری عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
یاداشتنامه‌كه هه‌ریه‌ك له‌عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، مامۆستا جه‌عفه‌ر، كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ناوه‌رۆكه‌كه‌یان گه‌ڵاڵه كردبوو.
له‌په‌یامێكیشدا مامۆستا جه‌عفه‌ر رایگه‌یاندووه: ده‌مه‌وێت پڕ به‌دڵ سوپاسی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه بكه‌م، خۆم و خه‌ڵكی سه‌رسنوور، له‌قه‌زای مه‌نده‌لییه‌وه تا ناحیه‌ی ته‌وێله به‌قه‌رزاریان ده‌زانم، سوپاس بۆ كاك عیماد ئه‌حمه‌د، كه به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌وه هات و په‌یوه‌ندی به‌زۆربه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كرد، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش محه‌مه‌د شیاع سودانی جوامێرانه، به‌ده‌نگه‌وه‌هات و بڕیاریدا به‌راگرتنی شێوه‌ی سه‌پاندنی سنوورێكی ده‌ستكردی تر له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دانیشتوانی هه‌رێم و عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP