وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ به‌شه‌خۆراكی مانگی ره‌مه‌زان ئاماده‌كاری ده‌ستیپێكردوه‌و چوار ماده‌ی خۆراكی تر زیاد ده‌كرێت.
محه‌ممه‌د حه‌نون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق ڕایگه‌یاند: ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، 11 مادده‌ی خۆراكی له چوارچێوه‌ی سه‌به‌ته‌ی خۆراكیدا به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكرێن.
باسی له‌وه‌شكردووه، سه‌به‌ته‌ی خۆراكه‌كه جیاواز ده‌بێت و ماده‌ی تری خۆراكی تێدا زیاد كراوه وه‌ك نیشاسته، شه‌عرییه، مه‌عكه‌ڕۆنی و ئاردی سفر، ماده بنه‌ڕه‌تییه‌كان بریتین له شه‌كر، زه‌یت، ئاوه‌ته‌ماته، برنج، ئارد، پاقله‌مه‌نییه‌كان كه دوو ماده‌ی خۆراكی به‌ده‌ستده‌هێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP