ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سوننه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانن..
عائید هیلالی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح راشیگه‌یاند، دابه‌شبونی سوننه‌كان بۆته هۆكاری ڕێگری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه هێزه سوننه‌كان له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ ئه‌م پۆسته رێكناكه‌ون".
ڕونیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر یه‌كگرتویی بۆ هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌بوایه، ئه‌وا ڕێككه‌وتنه‌كه زۆر له‌مه‌وبه‌ر یه‌كلایی ده‌كرایه‌وه و جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی هه‌ڵده‌بژێردرا".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ماوه‌ی پێنج مانگه بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه دابه‌شبونه‌یه كه له‌ناو هێزه سوننه‌كاندا هه‌یه، بۆیه پێویسته هێزه سوننه‌كان كه‌سایه‌تییه‌كی دور له ململانێی سیاسی بۆ جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی كاندید بكه‌ن و بیخه‌نه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP