به به‌شداری زیاتر له ٦١ ملیۆن كه‌س هه‌ڵبژاردنی خولی ١٢هه‌مینی په‌رله‌مان و خولی شه‌شه‌مینی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ دیاریكردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و رابه‌ری باڵای ئێران كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له‌و وڵاته.
بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی ١٢هه‌مینی په‌رله‌مانی ئێران، نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار و ٢٠٠ كاندید كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی ٢٩٠ كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و كه‌مه ئاینییه‌كانیش له په‌رله‌مان پێنج كورسییان هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان، ١٤٤ كاندید كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی ٨٨ كورسی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌كه‌ن، كه به‌رپرسه له دیاریكردنی رابه‌ری باڵا.
هه‌روه‌ها، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه له پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر له شه‌ش ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و نزیكه‌ی ٦٠٠ كاندید كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی ٢٩ كورسی په‌رله‌مان و هه‌شت كورسی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان ده‌كه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP