محه‌مه‌د خوزاعی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ عیراق رایگه‌یاند: هاورده‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵ په‌یوه‌سته به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڕیاری داوه له هه‌مو وڵاتێك ئاژه‌ڵ و گۆشتی سور هاورده نه‌كرێت.
وتیشی: یه‌كێكی دیكه له مه‌رجه‌كانی هاورده كردنی ئاژه‌ڵ، پێویسته ئه‌و وڵاته‌ی ئاژه‌ڵ و گۆشتی سور هه‌نارده‌ی عیراق ده‌كات ئه‌ندامی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بێت، تیمه تایبه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن تا بزانن ئاژه‌ڵه‌كان هه‌ڵگری هیچ جۆره نه‌خۆشیه‌ك نین.
ده‌شڵێت: گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی گۆشتی سور هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك كاتی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی نرخ له بازاڕه‌كاندا زیاتر دابه‌زێت، كه له ئێستادا نرخه‌كان ده‌ستیان به دابه‌زین كردوه و نرخی گۆشتی مه‌ڕ به (20) هه‌زار دیناره و گۆشتی گوێره‌كه به (15) هه‌زار دیناره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی دانیشتوان، خواست له‌سه‌ر گۆشت زیاتر ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP