ئه‌مڕۆ 2ی ئادار 2024 هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ناوچەی (ناقورا) باشووری لوبنان، ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان سێ ئه‌ندامی حزبوڵای لوبنانی كه له‌نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بوونه‌و یه‌كێكیان فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌منییه كوژراون.
میدیا عه‌ره‌به‌ییه‌كان ئاماژە بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ن تەرمێک كه به تەواوی سوتاوه‌و بووه به خه‌ڵووز له‌گه‌ڵ دوو ته‌رمی دیكه گەیه‌نراونه‌ته نەخۆشخانەیەکی نزیک له شوێنی رووداوه‌كه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا له چەند ڕۆژو هەفتەی ڕابردوودا، ئیسرائیل مەودای ڕووبەڕووبوونەوەکانی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی حزبوڵای لوبنانی فراوانتر کردووه‌و به‌شێوه‌یه‌ك هێرشەکانی سنووره‌كانی ئه‌و شارۆچكانه‌شی گرتووه‌ته‌وه كه كه‌وتوونه‌ته دەرەوەی ناوچه‌كانی هێڵی سنووریی نزیك له ناوچه‌كانی (صه‌یدا).
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP