پێگه‌ی" نۆردیك مۆنیته‌ر"ی سویدی كه تایبه‌ته به چاودێرییكردنی گروپه تیرۆرست و توندڕه‌وه‌كان له جیهاندا، له راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووه، ده‌زگاكانی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی توركیا هێشتا سه‌رقاڵی چاپكردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی داعشن، له‌وانه ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌ڕێكخراوه‌كه له‌عێراق‌و سوریا بۆ مه‌به‌ستی مه‌شق‌و ڕاهێنان به‌كاریده‌هێنن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕووی هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك ببنه‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، ده‌زگایه‌كی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی توركیا له‌ئیسته‌نبوڵ كه له‌ژێر ناوی (غوره‌با یایه‌نگلیك) كارده‌كات، ده‌ركه‌وتووه خاوه‌نه‌كه‌ی گومانلێكراوێكی داعشه، كه به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌وه به‌هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كڵێسای سانت مه‌ریه‌م له‌ئیسته‌نبوڵ له‌شوباتی ساڵی 2024 ده‌ستگیركرا.
له‌ساڵی 2016وه كتێب و بڵاوكراوه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییانه دۆزرانه‌وه كه باسیان له‌شه‌ڕی تاكتیكیی له‌عێراق‌و سوریا له‌ناوچه‌ی حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه كه ناوی ئه‌و ده‌زگا توركییه‌یان له‌سه‌ر بـــووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP