بڕیاری فیكەی كۆتایی ، لیژنەی ناوژیوانانی ئیسپانیای شۆككردوە

وەرزش
12:21 - 2024-03-03

بڕیاری فیكەی كۆتایی ، لیژنەی ناوژیوانانی ئیسپانیای شۆككردوە
لیژنەی ناوژیوانان لە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا توشی شۆك هاتن و تاكو ئێستا تێ ناگەن بە چ هۆكارێك و لە پێناو چی ، گێل مانزانۆی داوەر لە كاتێكی زۆر هەستیاردا فیكەی كۆتایی لێ دەدات كە جۆد پیلینگهام بەرەو گۆڵی فالانسیا هەنگاو دەنێت ، رۆنامەی ( ماركای ) ئیسپانی نزیك لە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستی گەشتوە بە زانیارییەكانی لیژنەی ناوبژیوانان كە ئەمرۆ یەك شەممە هەڵوەستەیان لەسەر بڕیاری داوەر كردوە لە یاری نێوان ریاڵ مەرید و فالانسیا ، لیژنەكە پیی وایە تاكو پێش فیكەی تەواو بوونی یارییەكە  مانزانۆ زۆر دادپەروەرانە مامەڵەی كردوە و باشترین ئاستی پیشان داوە بەڵام جێگای شۆكێكی گەورەیە لەو ساتەدا یاری تەواو دەكات كە یاریزانێك بەرەو گۆڵ دەڕوات .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP