روسیا خستنه‌خواره‌وه‌ی ٣٨ درۆنی ئۆكرانی له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی كریما راگه‌یاند

جیهان
15:45 - 2024-03-03

وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاندووه‌، سستمی به‌رگری ئاسمانی روسیا ٣٨ فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی ئۆكرانی له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی كریما خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ وته‌ی لێپرسراوانی روسیاش له‌ ئێستادا جوڵه‌ی هاتوچۆ له‌ نزیك به‌نده‌ری فیودۆسیا له‌ كریما وه‌ستاوه‌ ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی  به‌هێز له‌ناوچه‌كه‌ بیستراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا لێپرسراوانی ئۆكراین هیچ زانیارییه‌كیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ .
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوش وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا خستنه‌خواره‌وه‌ی ١٠٧ درۆنی له‌ دۆنیتسك و لۆگانسك راگه‌یاند .



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP