بڕیاره ئه‌مڕۆ لایه‌نه براوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆببنه‌وه و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگای كه‌ركوك و پێكهێنانی ئیداره‌ی شاره‌كه گفتوگۆ بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان لێكتێگه‌یشتنی زۆر باش له‌نێوان پێكهاته‌كان هه‌یه و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش، چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌كه‌ن تاوه‌كوو كۆبونه‌وه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌ن و سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پاشانیش پارێزگار هه‌ڵبژێرن.
پێشتریش سودانی داوایكردبوو، هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كان داواكاری خۆیان به نووسراوی ره‌سمی و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا بخه‌نه‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كان كۆبكرێنه‌وه بڕیار له‌سه‌ر میكانیزمێك بدرێت بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP