ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێی بۆ به‌شداربووانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی (ڕیعایه) ڕاگه‌یاند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه بێبه‌رامبه‌ر كارتی نیشتمانی‌یان بۆ ده‌رده‌هێندرێت.
ڕاشیگه‌یاند: له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراقه‌وه، پشتگیرییه‌ك ده‌درێت به‌ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌ی تۆڕی چادێریی كۆمه‌ڵایه‌ییان هه‌یه، تا له ته‌واوی تێچووی مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی ببه‌خشرێن و به‌خۆڕایی كارته‌كه‌یان بۆ ده‌رده‌هێندرێت و هیچ برە پاره‌یه‌كیان لێ وه‌رناگیرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP