سه‌رۆك بافڵ: هەموولایەك لەپێناو بەرژەوەندییە هاوبەش و باڵاكاندا نەرمی بنوێنن

عێراق
23:18 - 2024-03-05


‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی تەقەدوم

‎لەدیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكانی ناوچەكە تاوتوێكران و جەخت لە بەردەوامیی لێكتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنەسیاسییەكان كرایەوە بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.

‎لەدرێژەی دیدارەكەدا پابەندبوون بە دەستوور و رێككەوتنە سیاسییەكان دووپاتكرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەكان و گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی لەبارەی ئیدارەدانی كەركووك و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان لەچوارچێوەی خزمەتكردنی كەركووك و 
‎دانیشتووانەكەیدا بێت بەبێ جیاوازی.

‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەردەوامیی گفتوگۆكان و هەنگاوی بەرپرسیارانە كرد بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكان و داوایكرد، هەموولایەك لەپێناو بەرژەوەندییە هاوبەش و باڵاكاندا نەرمی بنوێنن و هەموو هەوڵەكان بەئاڕاستەی خزمەتكردنی خەڵك و ژیانێكی سەقامگیرتر بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP