بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی نێوه‌ندگیر بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن.
وتیشی: بزووتنه‌وه‌كه‌یان نه‌رمی پێویستی نواندووه له‌پێناو گه‌یشتن به ئاگربه‌ست بۆ راگرتنی ئه‌و دوژمنكارییه‌ی له‌سه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستین هه‌یه، به‌ڵام هێشتا ئیسرائیل له هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی ئه‌و رێككه‌وتنه خۆی ده‌دزێته‌وه، به تایبه‌ت له‌و خاڵانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و كشانه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه و دابینكردنی پێداویستییه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له دانوستانه‌كان به‌رده‌وامده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنێك كه داواكاری گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌دیبهێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP