بانكی ناوه‌ندی گۆڕانكاری له‌ رێنماییه‌كانی پێدانی دۆلار به‌ گه‌شتیاران ده‌كات

ئابوری
12:38 - 2024-03-07

بانكی ناوه‌ندیی عێراق رۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌ نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م بانكه‌كان كردوه‌ و تیایدا گۆڕانكاری نوێی له‌ پێدانی دۆلار به‌ گه‌شتیاران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ رێگه‌ی كارته‌وه‌ راگه‌یاندوه‌، كه‌ رێگه‌ پێدراوه‌ رۆژانه‌ و مانگانه‌ تائاستێك دۆلار رابكێشرێت.
 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، گه‌شتیاران ده‌توانن له‌ مانگێكدا سێ هه‌زار دۆلار یان هه‌ر جۆرێكی دیكه‌ی دراو كه‌ هاوتای ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بێت، رابكێشن، به‌مه‌رجێك رۆژانه‌ له‌ 500 دۆلار زیاتر نه‌بێت.
بانكی ناوه‌ندی عێراق هه‌ر 100 دۆلارێك به‌ 132 دینار ده‌داته‌ گه‌شتیاران كاتێك گه‌شت بۆ وڵاتان ده‌كه‌ن، بانكه‌كه‌ ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌نگاوه‌ كاریگه‌ری زۆری هه‌بوه‌ له‌سه‌ر دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌ بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP