پاش یه‌كسانبوونه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی لایپزیگ له‌خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی داهاتووی جامه‌كه , كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سازكرد و بیروو بۆچونه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌یاریه‌كه و ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی بۆ قۆناغی داهاتووی چامپیۆنس لیگ خسته‌ڕوو , كارلۆ ڕایگه‌یاند: كه یاریه‌كی مام ناوه‌ندیان پێشكه‌ش كرد به‌ڵام به‌و بارودۆخه‌شه‌وه لۆس بلانكۆس شایه‌نی برده‌وه بوو , ئاستی جوود بیلینگهام و ڤینیسۆس جۆنیۆریش له‌لوتكه‌دا بوو , سه‌باره‌ت به قۆناغی 8 ی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه ئه‌نچیلۆتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه قۆناغی داھاتوو سه‌خت ده‌بێت و بازنه‌كه بچووك ده‌بێته‌وه هه‌ربۆیه ده‌بێت به‌باشترین شێوه خۆمان ئاماده بكه‌ین و هه‌نگاوه‌كانی دواتری پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه به‌سه‌ركه‌وتووی تێپه‌ڕێنین و نازناوه‌كه ببه‌ینه‌ون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP