ئه‌مشه‌و سه‌عات 8:00 به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان, كاروانێكی نوێی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی 23 ی خولی ڕۆشنی سعوودی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌گرنگترین یاریدا, یانه‌ی نه‌سڕ له‌یاریگای ئه‌وه‌ل پاركی تایبه‌ت به‌خۆی میوانداری یانه‌ی ڕائید ده‌كات, بۆ ئه‌م ئاڵنگاریه ئامانجی لویس كاسترۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی نه‌سڕ بردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه و سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر یانه‌ی ڕائیددا, به‌و پێیه‌ی یانه‌ی نه‌سڕ له ئێستادا خاوه‌نی 53 خاڵه و له‌پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌دا جێگیر بووه, هه‌ربۆیه تیپه‌كه چاوی له‌وه‌یه جیاوازیه‌كه له‌گه‌ڵ هیلالی پێشه‌نگ بۆ 8 خاڵ كه‌م بكاته‌وه, لای خۆشیه‌وه یانه‌ی ڕائید له دۆخێكی خراپدایه و به‌خاوه‌نداری 20 خاڵ له‌سه‌ر كورسی 15 هه‌می ڕیزبه‌ندی خولی ڕۆشنی سعوودی دانیشتووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP