توركیا خۆی بۆ هێرشێكی فراوانی دیكه‌ بۆسه‌ر هه‌رێم ئاماده‌ده‌كات

کوردستان
14:49 - 2024-03-09


به‌پێی میدیاكانی توركیا، سوپای توركیا له‌ ئێستادا، به‌ هاوكاری و پشتیوانی هه‌واڵگریی هه‌وڵیرو به‌غدا، به‌ بیانوو پاساوی بوونی پێگه‌كه‌نانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه‌)خۆی ئاماده‌كات بۆ هێرشێكی فراوانی دێكه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێم كوردستان.

ڕۆژنامەی (حوریەت)ی توركی، ئاشكرایكردووه‌، ئامادەکارییەکانی سوپای توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی فراوان له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ ئامانجی داخستنی تەواوەتی سنوری تورکیا و عێراق به‌ ڕووی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌دا ده‌ستیپێكردووه‌. 

به‌ وته‌ی ئه‌و ڕۆژنامەیە "قۆناغی بەرایی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکوری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆ سیاسییەکان سەبارەت بە ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی (یه‌په‌گه‌) له‌ سوریا.

عەبدولقادر سیلفی، نوسەری ڕۆژنامەی حورییەت ده‌ڵێت:"ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی بەرفراوان لەو ناوچەیە ئەنجامدەدرێت کە ئێستا ئۆپەراسیۆنی "چنگ-قفڵ"ی تێدا جێبەجێ دەکرێت، کە لە ساڵی 1999 و دواتریش له‌ نیسانی 2022 دەستیپێکردو تا ئێستاش بەردەوامە.

ئه‌و نوسه‌ره‌ ده‌ڵێت، "پێش ئۆپەراسیۆنەکە ئه‌نكه‌ره‌ لەگەڵ لە بەغداو هەولێر ڕێککەوتووه‌، ئامانجی سوپای توركیاش داخستنی 378 کیلۆمەتری سنووره‌كه‌یه‌تی لەگەڵ عێراق بەتەواوی "

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP