ئێن بی ئەی .. لۆس ئەنجلۆس لەیكەرز براوە بوو

وەرزش
16:03 - 2024-03-09

لە یاریەكی بەهێزی خولی ئێن بی ئەی ئەمریكیدا، هەردوو تیپی باسكەی لۆس ئەنجلۆس لەیكەرز و میلواكی بێكس ركابەری یەكتریان كرد، لەو ئاڵنگاریەدا، كوڕانی هەردوو تیپ یاریەكی ئاست بەرزیان ئەنجام دەدا و زۆر بە باشی دەبینران، لە تۆماركردنی خاڵەكاندا نزیك بوون لە یەكتر و ململانێیەكی سەختی یەكتریان دەكرد، لە گێمەكانی یەكەم و چوارەمدا، میلواكی بێكس توانی براوە بێت، بەڵام لە تایمەكانی دووەم و سێیەمدا، لۆس ئەنجلۆس لەیكەرز بە جیاوازیەكی زۆر بردنەوەی دەستەبەركرد، لە كۆتایشدا بە جیاوازی خاڵێك و بە ئەنجامی 123 خاڵ بەرامبەر بە 122 خاڵ، لۆس ئەنجلۆس لەیكەرز براوە بوو.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP