لامین یامال بۆتە جێگای سەرەنجی یانەی پاریس سان جێرمان

وەرزش
16:20 - 2024-03-09


یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یانەیەك كە بە بەرهەم هێنەری ئەستێرە جیهانیەكان ناسراوە, ئەمەش بەو پێیەی یانەكە خاوەن قوتابخانەی لاماسیایی تایبەت بەخۆیەتی كە كاری لە پێشەنەیان پێ گەیاندنی بەهرەمەندە لاوەكانە ، لە رابردوش چەندین ئەستێرەی جیهانی پێشكەش بە جیهانی تۆپی پێ كردوە لەسەرووی هەمویانەوە  لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی یاریزانی ئێستای ئینتەر میامی ئەمریكی, لەو دەمەی مێسی لە یانە كەتەلۆنیەكە یاری دەكرد  توانی مێژوویەكی پرشنگ دار بۆخۆی و یانەكەی بنوسێتەوە, لە ئێستاشدا گەوهەرێكی نوێ لە یانەكەدا دەركەوتوە و چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەكرێت لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا مێژوویەكی زێڕین بنوسێتەوە, لامین یاماڵی تەمەن 16 ساڵ یەكێكە لەو یاریزانانەی یانەی بارسێلۆنا كە لە ئێستادا چاڤی هێرنادێز بە شێوەی سەرەكی پشتی پێ دەبەستێت و دەیەوێت هاوشێوەی لیۆنێل میسی ببێت  بە ئەستێرەی یەكەمی یانەكە, هەرچەندە تەمەنێكی كەمی هەیە بەڵام لە لایەن بلوگراناوە  گرنگیەكی زۆر بە تواناكانی دەدرێت ،  لەم وەرزەی خولی ئیسپانیش رۆڵی بەرچاوی لە سەركەوتنەكانی یانەكەی هەبوو, لە كۆتا بەرەنگار بوونەوەی تیپەكەی لە هەفتەی 28ی خولی ئیسپانیا كاتێك لە یاریگای تایبەت بە خۆیان میوانداری یانەی ریاڵ مایۆركایان كرد لەو دیدارەدا لامین یاماڵ توانی سەركردایەتی یانەی بارسێلۆنا بكات و بە گۆڵێكی ناوازە سێ خاڵی زێڕین بۆیانەكەی دەستەبەر بكات.
 دوای كۆتایی هاتنی دیدارەكەش لە چاو پێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا یاریزانەكە باسی لەوە كرد كەیاری كردن بە درێسی بارسێلۆنا خەونی مناڵیمەو لێرە دڵخۆشم هەروەها وتیشی هەموو كارێك دەكەم تاوەكو یانەكەم بگەیەنم بە لوتكە, دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ بارسیلۆنا پێشكەشی دەكات ، ئێستا لامین یامال  بۆتە جێگای سەرەنجی چەندین یانەی مەزن یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیش بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی ئامادە كردوە تاوەكو یاریزانەكە بەرەو پاریس بگوازێتەوە. 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP