دانی ئه‌لڤێش خۆی كوشت ؟
شه‌وی ڕابردوو، هه‌واڵی خۆ كوشتنی دانی ئه‌لڤێش له نێو یه‌كێك له زیندانه‌كان ته‌واوی میدیاكان و سۆشیاڵ میدیای داگیركرد و به خێرای به ته‌واوی جیهاندا بڵاو بۆوه، كه ئه‌لڤێش له ناو زینداندا كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه ڕاست نییه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاشكرایانكردوه: سه‌ر له‌به‌ری هه‌واڵه‌كه دوره له ڕاستیه‌وه و ئه‌لڤێشی به‌رازیلی له ژیاندا ماوه، به‌ڵام بارودۆخی ده‌روونی یاریزانه‌كه نا جێگیره، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوه: دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ یاریزانه‌كه بڕیاری زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، ئه‌لڤێش دووچاری بارودۆخێكی ده‌رونی خراپ هاتوه.
*******
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP